TR KU SO
FB X
Cîhan

مووشەکی " ئارۆ - ٣ " ی ئیسرائیل بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە

سارا
Yazar
📅 23 Ocak 2019 01:18

پەیامی کورد  ...  بە پێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل ، ئەم وەزارەتخانەیە بە هاوکاری ئاژانسی بەرگری مووشەکی ئەمریکا سامانەی " ئارۆ -  ٣ " بە سەرکەوتوویی تاقیکردەوە .

بە پیی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی شینهۆوا ، سامانەی " ئارۆ -  ٣ " توانایی هەیە مووشەکە بەلستیکییەکان لە کاتێکدا کە لە گەردووندایە بدۆزێتەوە ، کە لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە درووست کراوە .

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەم تاقیکردنەوە لە ناوندی ئیسرائیل و لە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەک دا بە کاتی مەحەلی ڕوویداوە .

لە بەیاننامەی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل دا هاتووە : " وەزارەتی بەرگری بە هاوکاری ئاژانسیی بەرگری مووشەکی ئەمریکا مووشەکێکی دۆزینەوەی " ئارۆ -  ٣ " هاوێشتووە و ئۆپراسیۆنەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجام بوو .

دوو تاقیکردنەوەی دیکە کەلە مانگەکانی ڕابردوودا ئەنجام درابوون کە لە خولەکەکانی کۆتاییدا هەڵوەشایەوە ، یەکێک لەوانە بە هۆی هەڵە لە گواستنەوەی داتا و ئەوی دیکەش بە هۆی نیگەرانییە ئەمنییەتییەکانەوە هەڵوەشایەوە .

" ئارۆ -  ٣ " پێشکەوترین سیستەمی بەرگری مووشەکی ئیسرائیل هەژمار دەکرێت .

ئەم مووشەکە بەشێک لە سیستەمی بەرگری چەند لایەی ئیسرائیل ە کە بریتییە لە " گومبەدێکی ئاسنین " ، سیستەمێک کە مووشەک گەلی بە بۆردی کورت لە غەززە دەدۆزێتەوە ، " فلاخن داوود " کە بۆ مووشەک گەلی نێوان بەری حزبۆڵڵای لوبنانە و " ئارۆ -  ٣ " ش کە مووشەک گەلی دووربۆردی بالستیکی دەدۆزێتەوە .

Paylas: