TR KU SO
FB X
Cîhan

موسلێم : نابێ تورکیا ٣ میلیۆن ئاوارەی سووری لە تورکیا " لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ بکات" !!!

سارا
Yazar
📅 19 Ocak 2019 20:04

پەیامی کورد  ...  بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی " تەڤدەم " ساڵح موسلێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئۆزگۆر ی سیاسی دا ، لە سەر هەواڵەکانی درووست کردنی هەرێمی ئەمنی لە لایەن تورکیاوە ڕایگەیاند : ئامانجی تورکیا لەم ناوچەیەدا بە گشتی دەیەوێ ٣ میلیۆن پەنابەری سووری کە کۆچبەری تورکیا بوونە و لەوێ نیشتەجێن لە سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستاندا جێگیر و بن جێ بکات .

موسلێم ووتی : ئەگەر لە ناوی پیلانی هەرێمی ئەمنی دا تورکیا جێگیر ببێت ، ئەوان جێگیر نابن و ڕوونیکردەوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ پیلانی هەرێمی ئەمنی ، لە ڕێگای تویتەرەوە هێناوەتە بەرباس ، بەڵام دەوڵەتی تورکیا دەیەوێ ئەم پیلانە لە بن کۆنترۆڵی ئەودا پێک بێت .

ساڵح موسلێم هەروەها بە بیری هێنەیەوە ، کە تورکیا دەیەوێ دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕێت و ٣ میلیۆن پەنابەری سووری کە کۆچیان کردووەتە ئەو ووڵاتە ، لە گوند و شارەکانی ڕۆژئاوی کوردستان جێگیر بکات .

Paylas: