TR KU SO
FB X
Cîhan

موستەفا کازمی دوای سەردانی بۆ ئەمریکا سەفەری ووڵاتانی ئەورووپایی دەکات

سارا
Yazar
📅 06 Temmuz 2020 18:29

پەیامی کورد     ...   موستەفا کازمی دوای سەردانی بۆ ئەمریکا سەفەری ووڵاتانی ئەورووپایی دەکات .

کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە سەفەری نزیکی موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ووڵاتانی ئەورووپایی دوای سەردانی بۆ واشینتۆن هەواڵیدا .

بە پێی راپۆرتێک عامر الفایز ، ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراقی ڕایگەیاند کە موستەفا کازمی لە سەفەری نزیکی خۆی و لە گەڵ شاندێکی پلا باڵا سەفەری ئەمریکا دەکات تاکوو ووتووێژی ستراتیژیکی خۆیان تەواو بکەن و دەربارەی کاتبەندی پاشەکشەکردنی ئەرتەشی ئەمرکا لە خاکی عێراق ڕێکەوتن ئەنجام بدرێت .

الفایز ووتی ، کاتی سەفەرەکە دیاری بەکراوە بەڵام لە چوارچێوەی بەرنامەی سەفەرەکانی سەرۆکوەزیران بۆ ووڵاتانی ناوچەکە و هەندێک ووڵاتی ئەورووپایی بەمەبەستی پتەوکردنی متمانە و هاوکاری ئابووری و ئەمنییەتی نێوان بەغدا و ووڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێت .

 

Paylas: