TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار چەک و پێداویستی سەربازیی دەدات بە ئۆکراینا

Navas Jan
Admin
📅 04 Mart 2023 18:59

پەیامی کورد... ئەمریکا بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار چەک و پێداویستی سەربازیی دەدات بە ئۆکراینا


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند سوپای ئەمریکا بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار چەک و پێداویستی سەربازیی دەدات بە ئۆکراینا.

لەمبارەیەوە ئانتۆنی بڵینکن راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: "بەپێی ئەو دەسەڵاتەی سەرۆک(ی ئەمریکا، جۆ) بایدن پێی داوم لە ٢٠٢١ەوە تاکو ئێستا، بۆ جاری ٣٣ەمین لاریم نییە لە رەوانەکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا".

ناوبراو سەرنجی خستووەتە سەر ئەوە کە لەو پاکێجی هاوکارییە سەربازییەدا سیستەمی مووشەکی تۆپهاوێژی توانابەرز (HIMARS) و تۆپهاوێژ، پێداویستییە سەربازییەکانی ئامێرە جەنگییەکانی Bradley، زرێپۆشی پردی هەڵواسراوهەڵگر armored vehicle bypass bridges، پێداویستی سەربازیی و نۆژەنکردنەوە و راهێنانی دیکەیش لەخۆدەگرێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)یش لە راگەیەندراوێکدا بەبێ ئاماژەدان بە ژمارەکەیان سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی کە جگە لە گوللە تۆپی تیرە ١٥٠ و ١٥٥ مللیمەتری و گوللە تانکی Bradley تیرە ٥٥ مللیمەتری، هەروەها ژمارەیەک زرێپۆشی پردی هەڵواسراوهەڵگر لەنێو پاکێجی هاوکارییە سەربازییەکەدان.

Paylas: