ئەمریکا بەهۆی گەردەلولەوە باری لەناکاوی له ویلایهتێك راگەیاند
پەیامی کورد... ئەمریکا بەهۆی گەردەلولەوە باری لەناکاوی له ویلایهتێك راگەیاند
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەو گەردەلوولەی رووی لە ویلایەتی میسیسیپی کردووە و گیانلەدەستدانی ٢٦ کەسی لێکەوتووەتەوە باری لەناکاو لەو ویلایەتە رادەگەیەنێت.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی گیانلەدەستدانی ٢٦ کەس لە میسیسیپی و دەوروبەری لە ئەنجامی هەڵکردنی زیاتر لە ١٠ گەردەلوولی وێرانکەر باری نائاسایی فیدراڵی لە ناوچەکە رادەگەیەنێت.
هاوکات، تیمەکانی رزگارکردن لە دووەم رۆژی گەردەلولەکەدا بە دوای کەسانی زیندوودا دەگەڕێن لە ژێر داروپەردووە رووخاوەکاندا و خەڵکی ناوچەکەش هەوڵی دەرهێنانی کەلوپەلە بە نرخەکانیان دەدەن لەژێر داروپەردووی رووخاوی خانووەکانیاندا.
فەرمانڕەوای ویلایەتی میسیسیپی، تەیت ریڤێس کە سەربە پارتی کۆمارییە هاوڵاتییانی ئاگادار کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کەشوهەوای میسیسیپی لە خراپتر نزیک دەبێتەوە.