TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بڕی یەک میلیارد دۆلار چک و چۆڵ بە مەغریب دەفرۆشێت

Navas Jan
Admin
📅 13 Aralık 2020 03:29

پەیامی کورد ... ئەمریکا بڕی یەک میلیارد دۆلار چک و چۆڵ بە مەغریب دەفرۆشێت

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریداوە بەبەهای یەک میلیارد دۆلار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، موشەک و چەکی پێشکەوتو رادەستی مەغریب بکات، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە.

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی ترەمپ رۆژی هەینی کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار کردوەتەوە کە واشنتن بەرنامەی رێککەوتنێکی بۆ پێدانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، موشەک و چەکی پێشکەوتوو بە وڵاتی مەغریب هەیە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ١٠ ئەم مانگە مەغریب وەک چوارەم دەوڵەتی عەرەبی  رێککەوتنی "ئاشتی" لەگەڵ ئیسرائیل راگەیاند و لەبەرامبەردا ئەمریکا دانینا بە سەروەری حکومەتی مەغریب بەسەر سەحرای رۆژئاوادا.

Paylas: