Cîhan
ئەمریکا بۆمبهاوێژەکانی " بی - ١ " ی خۆی لە عەرەبستان بردە دەرەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا بۆمبهاوێژەکانی " بی - ١ "ی خۆی لە عەرەبستان بردە دەرەوە .
لە حاڵێکدا ڕۆژانی ڕابردوو ڕاپۆرتگەلێک لە جێگیر کردنی بۆمبهاوێژگەلی جۆری " بی - ١-لەنسەر " ی ئەمریکا لە عەرەبستان بڵاو کردەوە ، ئێستاش هەواڵ لە دەرخستنی ئەم بۆمبهاوێژانەیە لەم ووڵاتەدا .
هێزی ئاسمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئامانج لە جێگیرکردنی ئەم بۆمبهاوێژانە لە عەرەبستان تەنیا بۆ نەمایسدانی توانا جێگیر کردنی خێرا بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری ناوچەکە بووە .
ئەم بۆمبهاوێژانە ئێستا بۆ بنکەی ئاسمانی هەمیشەیی خۆیان لە " داکووتای باشوور " گەڕاونەتەوە