TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بڕی یەک ملیار دۆلار یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

Navas Jan
Admin
📅 09 Ağustos 2022 21:04

پەیامی کورد... ئەمریکا بڕی یەک ملیار دۆلار یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

وتەبێژی کاربەڕێکەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تۆد بریسیل دەڵێت ئەمریکا بە بڕی ١ ملیار دۆلار یارمەتی ئاسایش بۆ ئۆکراینا دابین دەکات، یارمەتییەکە بریتی دەبێت لە تەقەمەنی چەکە مەودا درێژەکان و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی گواستنەوەی تەندروستی.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، تاوەکوو ئێستا و لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە ئەمریکا بڕی ٨.٨ ملیار دۆلاری بۆ یارمەتی سەربازیی ئۆکراینا تەرخان کردووە، یارمەتییەکەی ئەمجارەش تەقەمەنی سیستەمی مووشەکی هیمارس و سیستەمی مووشەکی دژە ئاسمانی ناسامس و ٥٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی گواستنەوەی تەندروستیش لەخۆدەگرێت.

Paylas: