TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بە نیاز نیە واکسەنی ڤیرووسی کۆرۆنا بە ووڵاتانی فەقیر بدات

سارا
Yazar
📅 19 Mayıs 2020 21:46

پەیامی کورد     ...   ئەمریکا بە نیاز نیە واکسەنی ڤیرووسی کۆرۆنا بە ووڵاتانی فەقیر بدات

ئەمریکا لەو بیرۆکەیەدایە کە لە بەرامبەر ڤیرووسی کۆرۆنادا هاوکاری ووڵاتانی فەقیر و دەست کۆرت نەدات

بە پێی ڕاپۆرتێک فاینەشناڵ تایمز سەرەڕای ووتووێژ لەگەڵ باڵیۆز ووڵاتانی ئەفریقی لە ژنێڤ پێ ڕاگەیاندن کە لەوانەیە ئەمریکییەکان لە پاڵپشتی ڕێکەوتننامەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دووری بگرن و ئەم کارە نەکەن .

بە پێی ووتەکانی ئەوان ، دیپلۆماتەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدەن کە ئەوان ڕازی بکەن تاکوو تێکڕای ناوەڕۆکی نووسراوی سەنەدەکە هەندێک سادەتر بکەن . لەو جیگایەی کە هەندێک دۆخ ئاماژەی پێدراوە کە بە ووڵاتانی فەقیر و دەست کورت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا هاوکاری و یارمەتی بدرێت . بۆ نمەوونە ئەوان دەتوانن بە بێ کڕینی پەسەند کردنی دۆزینەوە واکسەن بکڕن .

نوێنەرانی ووڵاتانی ئەفریقی پێشنیاری هاوکارە ئەمریکییەکانیان ڕەت کردەوە ، ئەوان دەترسن واشینتۆن هەوڵ بدات لە وەرگرتنی پارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ڤیرووس و کەمتر خەرج کردنی ئەوان دەستێوەردان بکات . ئەمریکا و باقی ووڵاتان لەگەڵ بەشی دەرمانی بەهێز بۆ نموونە بەریتانیا ، سویسڕا و ژاپۆن نایانەوێت کە دەرمان و واکسەن بە بێ پەسەند کردنی دۆزینەوە بە ووڵاتان بدەن . دیپلۆماتەکانی ئەفریقی لەو باوەڕەدان : " ئەمریکا متمانەی ئەوەی هەیە کە ئەوان یەکەمین کەس دەبن کە ئەم واکسەنە بەرهەم دەهێنن و لەوانەشە بەم شێوەیە نەبێت ."

Paylas: