TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بڕیاری داوە ژێردەرییاییەکی ئەتۆمی بە کۆریای باشوور بدات

Navas Jan
Admin
📅 26 Nisan 2023 21:00

پەیامی کورد... ئەمریکا بڕیاری داوە ژێردەرییاییەکی ئەتۆمی بە کۆریای باشوور بدات


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕایدەگەیەنێت بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکوور ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمی بە دیاری بۆ کۆریای باشوور دەنێرێت.

ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ئاشكرای دەكات: كە یۆن سوک یۆل ماوەی چەند رۆژێکە بە سەردانێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، بە ئامانجی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە کۆبوونەوەیەکیاندا جۆ بایدن بڕیاریداوە ژێردەرییاییەکی ئەتۆمیان بە دیاری پێببەخشێت.

ڕوونیشكراوەتەوە: ژێردەریاییەکە بە هەموو پێداویستییەکانیەوە ئامادەیە، مووشەکی بالستی هەڵگرتووە بە هەمان هێزی ئەتۆمی.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەمریکا بەم هەنگاوەی نایەوێت چەکە بەهێز و ئەتۆمییەکانی لە کۆریا بڵاوبکاتەوە، بەڵام دەیەوێت دڵنیابێت لەو هاوپەیمانێتیەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکوور دروستیکردووە، کۆریاش لەو بارەیەوە و لەبارەی هەوڵنەدان بۆ بەدەستهێنانی کڵاوەی ئەتۆمی تایبەت بە خۆی دڵنیایی داوە.

Paylas: