TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز هاوکاری ماددی عێراق دەکات

Navas Jan
Admin
📅 24 Ocak 2021 01:17

پەیامی کورد ... ئەمریکا بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز هاوکاری ماددی عێراق دەکات

 

ئەمریکا بڕە پارەیەک دەداتە عێراق بۆ توندوتۆڵکردن و پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەختی عێراق.

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، باڵوێزخانەی ئەمریکالە بەغدا رایگەیاندووە، بڕی 20 ملیۆن دۆلاریان بۆ حکوومەتی عێراقی تەرخان کدووە، بۆ ئەوەی لە پاراستن و توندوتۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز خەرج بکرێت.

 

باڵوێزخانەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، کە بەشێکی پارەکە لە دروستکردنی دەروازەی نوێی ئەندازەیی بۆ ناوچەی سەوز و بەهێزکردنی دەروازە کۆنەکان، خەرج دەکرێت.

 

ناوچەی سەوز ناوچەیەکی فراوانی شاری بەغدایە و کەوتووەتە رۆژئاوای رووباری دیجلە. زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگە گرنگەکانی عێراق و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی تێدایە.

Paylas: