TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا بۆ ئیسرائیل هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنە کە لە دوای مردنی نەخۆشەکەی دەبێتە ڕزگارکەر

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2022 15:25

 

پەیامی کورد      ...   ئەمریکا بۆ ئیسرائیل هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنە کە لە دوای مردنی نەخۆشەکەی دەبێتە ڕزگارکەر

سەرلەشکەر سەلامی ، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە پەیامێکدا رایگەیاند : ئیسرائیل خەریکە هەڵدەوەشێتەوە ، چوونکە پێستر ئیسرائیلی یەکان بێ ڕەحمانە کوشتاریان دەکرد ، بەڵام ئەمڕۆ تەنانەت بریندار بوونی فەلەستینییەک بۆ ئەوان پاشهاتی زۆری بە دواوە دەبێت .

وەرزی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بۆ فەلەستین تێپەڕیوە و لە دەستانی بەتاڵ تێپەڕبووە و چەکدارە .

فەلەستین لە دەستانی بەتاڵ تێپەڕبووە و پیاوەکانی لە حاڵی بەرەنگاربوونەوەن .

بە ئیسرائیلی یەکان دەڵێم ئێوە بیرتان دەکردەوە لایە پتەوە ئەمنییەکانتان دەتوانێ لە مترسی هێرشەکانی فەلەستینی یەکان ڕزگار بکات ، بەڵام بینیتان چۆن لە شەوێکدا فەلەستینییەکان هێزی ئەمنییەکەتانی شکست پێهێنا .

ئێوەی ئیسرائیلی تێکشکانی نیزامی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆتان دەبینن .

ئێوە دەبینن چیتر ئەمریکا پاڵپشتێکی جێگای متمانە بۆ ئێوە نییە و وەکوو ماڵی جاڵجاڵۆکەی لێهاتووە .

ئەمریکا بۆ ئێوە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنە کە لە دوای مردنی نەخۆشەکەی دەبێتە ڕزگارکەر

ئێمە ئێوە بە جێ ناهێڵین و وولامەکانی ئێمەتان بینیوە ئەگەر بچووکترین کارێکی شەڕئەنگێزانەتان لێوە بەدەر بکەوێت باش دەزانن چیتان بە سەر دێت  .

Paylas: