ئەمریکا بنکەی " البسمایە " ی ڕادەستی عێراق کرد
پەیامی کورد ... ئەمریکا بنکەی " البسمایە " ی ڕادەستی عێراق کرد
هێزی هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا ، کۆنترۆڵی هەفتەمین بنکەی سەربازی ڕادەستی عێراق کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا ئەمڕۆ شەمما بنکەی سەربازی " البسمایە " ی بە ئەرتەشی عێراق ڕادەست کرد . ئەمە هەفتەمین بنکەیە کە بە ئەرتەسی عێراق ڕادەست دەکرێت .
تەحسین الخفاجی ، ووتەبێژی فەرمی فەرماندەیی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : بنکەی البسمایە کە هێزەکانی ئەرتەسی ئیسپانیا لە چوارچێوەی تەشکیلاتەکانی هاوپەیمانی لەوێ ئامادە بوون ، بە پێی لیستەی کات بۆداڕێژراو بە دەوڵەتی عێراق ڕادەستکرا . ئەمە هەفتەمین بنکەی ڕادەستکراوە لە لایەن هاوپەیمانانەوە .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند ، سەربازانی ئیسپانیایی کە لەم بنکەیەدا جێگیر بوون ، بە ڕاهێنانەکانی خۆیان بە هێزە سەربازییەکانی عێراق بەردەوامی دەدەن و لە دوای کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیان عێراق بە جێ دەهێڵن .
بە ووتەی الخفاجی ، بڕیار وایە چەندین بنکەی دیکەش ڕادەستی عێراق بکرێت .