TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ٢٧ دۆمینی سەر بە ئێرانی داخست

Navas Jan
Admin
📅 05 Kasım 2020 15:47

پەیامی کورد ... ئەمریکا ٢٧ دۆمینی سەر بە ئێرانی داخست

 

وەزارەتی دادی ئەمریکا ٢٧ دۆمینی ماڵپەڕەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ئێرانی کە ویستوویانە لە هەڵبژاردنەکاندا دەستێوەردان بکەن، داخست.

 

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی تەشرینی دوومەی ٢٠٢٠،  وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو ٢٧ ماڵپەڕە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە داخراون.

 

لەو پێوەندییەدا مانگی ڕابردووش وەزارەتی دادی ئەمریکا لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردەوە، ٩٢ دۆمینی ئێنتێرنێتی (Internet domain) کە لەلایەن سپای پاسدارانی بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست کەڵکی لێ وەرگیراوە، سڕیوەتەوە.

Paylas: