TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا داوا لە هاروارد دەکات ڕاپۆرتێک دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا ، چین ، ئێران و ووڵاتانی دیکە ئامادە بکات

سارا
Yazar
📅 13 Şubat 2020 19:38

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا داوا لە هاروارد دەکات ڕاپۆرتێک دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا ، چین ، ئێران و ووڵاتانی دیکە ئامادە بکات 

وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا لە زانکۆی هاروارد داوای کردووە تاکوو دەربارەی ئەگەری پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتانێک لەوانەش ڕووسیا ، چین ، ئێران ، عەرەبستانی سەعوودی و قەتەر زانیاریگەلیک بخاتە ڕوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا بە هۆی ڕادەست نەکردنی زانیاری دەربارەی دیارییەکانی وولاتانی بێگانە و بەستنی ڕێکەوتننامە لەگەڵ ئەوان ، لێکۆڵینەوە سەبارەت بە زانکۆوەکانی هاروارد و ئیل دەست پێبکات .

وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا ئەمڕۆ ڕایگەیاند : لە دوای ئەوەی کە هەر دوو زانکۆی هاروارد و ئیل " لیگ پیچەک " لە پەیوەندی سەدان میلیۆن دۆلار وەک دیاری و ڕێکەوتننامەگەلی دەرەکی ڕاپۆرتیان نەداوە لێکۆڵینەوەکانمان دەست پێکرد .

 

Paylas: