TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا دەرکردنی جۆرێکی تایبەتی ڤیزای بۆ سەرمایەدارانی ئێرانی قەدەغە کرد

سارا
Yazar
📅 23 Ocak 2020 17:11

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا دەرکردنی جۆرێکی تایبەتی ڤیزای بۆ سەرمایەدارانی ئێرانی قەدەغە کرد  .

لە یاسایەکی نوێی ئەمریکا کە ڕۆژی چوارشەممە لە "" بنکەی نووسینەوە و هەژماری فێدراڵ " Federal Register بڵاو کراوەتەوە کە " وەزارەتی بەرگری ناوخی ویلایەتەیەکگرتوەکانی تێدا ڕایگەیاندووە : ئێرانییەکان و بنەماڵەکانیان چیتر ناتوانن داوکاری ڤیزەی جۆری " ئەی ١ " و " ئەی ٢ " یا خود داواکاری درێژ کردنەوەی ببن .

ئەم جۆرە ڤیزانە بە تاجیرانی بیانی و سەرمایەدارانی گشتی لە کۆمپانیاکانی ئەمریکی ئیزن دەدات کە لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا کار و ژیان بکەن .ئیدارەی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان و کۆچبەرانی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەڵێ ئەم گۆڕانکارییە پاشهاتی دەرچوونی ئەمریکایە لە ڕێکەوتننامەی " مودت " و هەروەها پەیوەندی ئابووری و مافی کونسوڵی لە ساڵی ١٩٥٥ لەگەڵ ئێراندا ، ڕێکەوتننامەیەک کە یارمەتیدەرێک بوو بۆ پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەر دوو ووڵاتدا .

لەو ئێرانیانەی کە نیشتەجێی ویلایەتەیەکگرتووەکانن و خاوەنی ئەم جۆرە ڤیزایانەن داوا کراوە بە کۆتایی هاتنی ڤیزەکانیان هەر چی زووتر ئەم ووڵاتە بە جێ بهێڵن .

 

Paylas: