TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا دەرمانی پشتڕاست نەکراوەی کۆرۆنای کردە دیاری بۆ ووڵاتی بەرازیل

سارا
Yazar
📅 01 Haziran 2020 13:15

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا دەرمانی پشتڕاست نەکراوەی کۆرۆنای کردە دیاری بۆ ووڵاتی بەرازیل .

ئەمریکا دوو میلیۆن دووز لە دەرمانێکی پشتڕاست نەکراوەی کۆرۆنای وەکوو دیاری بۆ بەرازیل یا هەنارد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاند ، ئەمریکا دوو میلیۆن دووز دەرمانی دژە مالاریای هیدرۆکسین کلۆرۆکین بە ناوبانگ بە HCQ بۆ بەرازیل هەنارد . ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند ئەم دەرمانە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە و ناتوانرێ دەربارەی کاریگەری دەرمانی لە سەر ڤیرووسی کۆرۆناوە بە شێوەی جیددی قسە بکرێت . سەرەڕآی ئەمانە ترامپ بە شەخسی ڕایگەیاندبوو کە لەم دەرمانە کەڵک وەردەگرێت . ئێستا ئەمریکا دوو میلیۆن دووز لەم دەرمانە پشتڕاست نەکراوەی بۆ بەرزایل ناردووە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرازیل یەکێک لە چەند ووڵاتی سەرلیستەی بەرزترین ئاستی تووشبووان و مردن بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان دایە

Paylas: