TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتی ڕووسیا دا گرت

سارا
Yazar
📅 29 Haziran 2022 13:30
پەیامی کورد    ...   ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتی ڕووسیا دا گرت

واڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری سەرچاوەگەلی ئەمریکی رایگەیاند : بەرپرسانی ئەمریکی کەشتییەکی نەوتی ڕووسیا کە بەرەو بەندەری نیووئۆرلێئان لە لۆئیزیانا بوو دەستی بەسەردا گرتووە .

ئەم نەوتکێشە کە ناوی " دیتۆنا "یە سەر بە خاوەنی کەشتی یوونانی «TMS Tankers Ltd» یە و لە لایەن کۆمپانیای بازرگانی ڤیتۆل ، جێگیر لە سویسڕا ، ئیجارە کراوە .

ئەم کەشتییە لە شنەجەزیرەی " تامان " ی ڕووسیا لە دەریای ڕەش لە سەرەتای مانگی جوون جوولەی کردبوو و هەڵگری سووتەمەنی و گاز بووە .

ئەم نەوتکێشە بڕیار بووە ڕۆژی یەکشەممە لە نیووئۆرلێئان ڕاوەستێت .

Paylas: