TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: دەستپێشخەری تاك لایەنە و تەنازول ناكەین بۆ ئەوەی ئێران رازی بكەین

Navas Jan
Admin
📅 06 Nisan 2021 15:15

پەیامی کورد … ئەمریکا:  دەستپێشخەری تاك لایەنە و تەنازول ناكەین بۆ ئەوەی ئێران رازی بكەین

 

ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئامادەیی خۆی پیشاندا چاو بە سزاكانی سەر ئێران بخشێننەوە، بەڵام بە مەرجی ئەوەی كۆت و بەندی هەمیشەیی بخرێتە سەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی.

 

نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە: واشنتۆن ئامادەیە بۆ چاوخشانەوە بە هەندێك لە سزاكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا.

 

رونیشیكردوەتەوە: بەڵام تەنها ئەو سزایانەی تایبەتن بە مەلەفی ئەتۆمی، بە دڵنیاییشەوە دەستپێشخەری تاك لایەنە و تەنازول ناكەین بۆ ئەوەی ئێران رازی بكەین.

 

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی: بڕیارەكان ئەمڕۆ وەك پێشوە، ئەویش هەڵگرتنی سنورداری سزاكانە بەرامبەر پابەندبونی ئێران بە سەپاندنی كۆت و بەندی هەمیشەیی بەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەیدا.

Paylas: