Cîhan
ئەمریکا : فرۆشتنی ئێف - ٣٥ بە ووڵاتی ئیمارات ٧ ساڵ درێژە دەخائێنێت
پەیامی کورد ... ئەمریکا : فرۆشتنی ئێف - ٣٥ بە ووڵاتی ئیمارات ٧ ساڵ درێژە دەخائێنێت
" دەیڤید فریدمەن " باڵیۆزی ئەمریکا لە فەلەستین ڕایگەیاند ، ئیمارات لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستی بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری ئێف - ٣٥ و چەکگەلی پێشکەوتوو بگات .
بە پێی ڕاپۆرتێک فریدمەن جەختی کردەوە ئەگەر ڕێکەوتنی فرۆشتنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری ئێف - ٣٥ لەگەل ئیمارات واژوو بکرێت ، هیچ یەک لە ووڵاتانی عەرەبی کەنارەی کەنداوی فارس لە ٦ تاکوو ٧ ساڵ ناتوانن دەستینا بەم فڕۆکە شەڕکەرانە بگات .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بێنیامین ناتانیاهوو هەواڵگەلی پەیوەندیدار بە ڕەزامەندی ئیسرائیل بۆ فرۆشتنی فڕۆکە شەرەکانی ئێف - ٣٥ بە ئیماراتی لە بەرامبەر ڕێکەوتننامەی ئاشتی یان ڕەت کردبووەوە .