TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا جاریکی دیکە فڕینی فڕۆکەکانی بە سەر کەنداوی فارس دا دەست پێکرد

سارا
Yazar
📅 15 Şubat 2020 20:24

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا جاریکی دیکە فڕینی فڕۆکەکانی بە سەر کەنداوی فارس دا دەست پێکرد 

ئیدارەی ئاسمان پەیمای ئەمریکا ڕایگەیاند : کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئەم ووڵاتە ڕێگە پێدراون فڕینەکانی خۆیان بە سەر ئاسمانی ناوجەی کەنداوی فارس و دەریای عۆمان دا جارێکی دیکە دەست پێبکەنەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیدارەی ئاسمان پەیمای ئەمریکا ماوەی ٥ هەفتە پێشتر بە دوای زیاد بوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشینتۆن ، فڕینی خەتی ئاسمانی ئەمریکی لەم ناوچەیە قەدەغە کردبوو .

ئەم هەنگاوە وەکوو خۆپاریزییەک بە مەبەستی پێش گرتن لە ڕوودانی هەڵەیەکی لە ناکاو و پێش گرتن لە ڕوودانی هەر جۆرە دەرگیری و تێکهەڵچوونێکی سەربازی بووە .

ئاسۆشەیتێد پرێس ڕایگەیاند : ئیدارەی ئاسمان پەیمای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە هۆکاری کەم بوونەوەی دۆخی سەربازی لە ناوچەکە و کەم بوونەوەی مەترسی بۆ فڕینی فڕۆکەکانی موسافری ئەمریکی لە ئاسمانی کەنداوی فارس گیراوەتە بەر .

Paylas: