TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا هێرش کردنی بۆ سەر ڕووسیا هاوشێوەسازی کرد

سارا
Yazar
📅 12 Eylül 2020 17:25

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا هێرش کردنی بۆ سەر ڕووسیا هاوشێوەسازی کرد .

فەرماندەیی هێزکانی ئاسمانی بۆشائیگەری ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ئۆگۆست هێرشگەلێکی لە دژی ڕووسیا هاوشێوەسازی کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سێرگی سوورۆئیکین ، فەرماندەیی هێزکانی ئاسمانی بۆشائیگەری ڕووسیا ڕایگەیاند بۆمب هاوێژە ڕابۆردییەکانی " بی ٥٢ - ی ئێچ " ئەمریکا لە مانۆڕ و نەمایشێک دا کە لە مانگی ئۆگۆست هەیانبووە ، بە بەکار هێنانی مووشەک گەلی کرووز کە لە ئێستۆنی و کاناداوە هاوێشتراوە ، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕووسیایان هاوشێوەسازی کردووە .

بە ووتەی ئەو هەوڵی بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا بۆ نزیکبوونەوە بە سنوورەکانی ڕووسیا ش هەنگاوی شەڕئەنگێزانە و نادۆستانە بووە .

تەنیا لە بەرواری ٢٧ی ئۆگۆست شەش بۆمبهاوێژی ئەمریکی هاوکات لە سەر ٣٠ ووڵاتی ئەندامی ناتۆ بە فڕین دەرهاتوون 

Paylas: