TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا هۆشداری دەداتە هۆنگ کۆنگ

سارا
Yazar
📅 30 Mayıs 2019 16:07

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا سەبارەت بە مامەڵە لەگەڵ نەوتکێشێک کە نەوتی ئێرانی لەخۆگرتووە، هۆشداری دایە هۆنگ کۆنگ

ئەمریکا ئاماژە بە نەوتکێشێک کە گوتراوە گەمارۆکانی ئێرانی دەورداوەتەوە، سەبارەت بە مامەڵە کردن لەگەڵی هۆشداری داوەتە هۆنگ کۆنگ.

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ: بەرپرسێکی دەوڵەتی ترامپ ڕایگەیاند، پێویستە هونگ کۆنگ خۆی لە وەرگرتنی نەوتکێشی "پاسیفیک براو" ڕاگرێت چۆن ڕەنگە ئەم نەوتکێشە شۆناسی ڕاستەقینەی خۆی بەمەبەستی دەوردانەوەی گەمارۆکان نەناسێنێت.

بەوتەی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکایی، بانکی چینی کۆنلۆن، خاوەنی نەوتکێشی پاسیفیک براوە.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ووتوویەتی: نەوتکێشی پاسیفیک براو لە کەنارەکانی سریلانکایە و ڕەنگە بەرەو ئەندونێزیا بڕوات. بەرپرسانی ئەمریکایی دەڵێن ئەم نەوتکێشە بەرەو هونگ کونگ دەڕوا.

ئاژانسی هەواڵی ڕویتەرزیش لەزمانی بەرپرسێکی ئەمریکایی نووسیبووی:  ئەگەر کەسێک لەگەڵ ئەم نەوتکێشە مامەڵە بکا ڕەنگە ڕووبەڕووی گەمارۆکانی ئەمریکا ببێتەوە. بەپێ ڕاپۆرتی ڕویتەرز ئەم نەوتکێشە نەوتی ئێرانی لەخۆگرتووە

Paylas: