TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی لە سەفەر کردن بۆ تورکیا

سارا
Yazar
📅 17 Ocak 2019 18:23

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی جانیوەری نووسینێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە خەڵی ئەمریکا لە چوونیان بۆ ووڵاتی تورکیا ئاگادار بن . لەم ڕاگەێندراوەدا ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی لە چوونیان بۆ تورکیا ئاگادار بن ، بە هۆکاری دەست بە سەر بوونیان و هێرشی تێرۆریستییەوە .

لە بانگەواز و ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی دا ، هۆشیاری نەچوون بۆ تورکیا بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا دەدرێت و داوا دەکرێت پێداچوونەوە بە پلان و کارە نوێیەکانی خۆیاندا بکەن .

لەم ڕاگەێندراوەدا مەترسییەکانی تورکیا وەکوو ڕێزی ٣یەم لە سنووری سووریا و عێراق یش وەکوو مەترسی ڕێزی چوارەم هاتوەتە دەسنیشان کردن .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوی ناوی چەند شاریکی باکووری کوردستان ، وەکوو ، باتمان ، بێدلیس ، دیاربەکر ، عەنتاب ، هاتای ، کێلیس ، ڕۆحا ، شرناخ ، دێرسیم و ئەوانەشی ڕێز کردووە کە دەبێ لەو ناوچانەدا هاووڵاتیانی ئەمریکی بکەونە تەنگانە و خزمەتی بەپەلە .

Paylas: