TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕووسیا و چێن

سارا
Yazar
📅 25 Haziran 2020 16:56

پەیامی کورد      ...    ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕووسیا و چێن 

برایان هوک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لە دروستبوون و پێویست بوونی درێژەدان بە گەمارۆی چەکی ئێران کرد، و ووتی: « دژایەتی ڕووسیا و چین لەگەڵ گەڵاڵەی ئەمریکا، ئەنجامەکەی پەراوێز بوونیانە.»

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: هەفتەی ڕابردوو ڕووسیا و چین بە هۆی پشتگیریکردنی ئێران، لە ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی ، پەراوێز خران و هۆشدارییان پێدرا ئەگەر بێت و بەردەوام بن لەم بڕیارە بێگومان لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەهەمان شێوە، پەراوێز دەخرێن.

برایان هوک ووتی: درێژکردنەوەی قەدەخەی فرۆشی چەک بۆ ئێران کارێکی درووستەو پێویستە و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەگەر بە ئاشکراش دانی پێدا نانێن، بەڵام باوەڕیان بەم ڕاستییە هەیە.ئەم گەمارۆیە بەرگریی لە گواستنەوەی چەکی ئێرانی نەکردووە بەڵام دەستی ئێرانی لە ئاژاوەگێڕی ناوچەکە ، کورت کردووەتەوە.

ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ناوەکی، هەفتەی ڕابردوو، کەمتەرخەمی و هاوکاری نەکردنی ئێرانی لەگەڵ لێکۆڵینەوەرانی ئاژانس ئیدانە کرد و داوایان کرد ئێران پابەند بێت بە هاوکارییەکی تەواو لەگەڵ ئاژانسی.»

بەرگری فرۆشی چەک بۆ ئێران کە لە مانگی ئوکتۆبەر کوتایی پێدێت و ئەمریکا سوورە لەسەر درێژ پێدانی.

Paylas: