TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە سووریا بۆ ڕۆژئاوای عێراق دەگوازێتەوە

سارا
Yazar
📅 20 Ekim 2019 14:14

پەیامی کورد    ...    ئه‌مریكا له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ربازه‌كانی له‌ سووریاوه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ خۆرئاوای عێراق و ده‌ڵێت "بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ووڵاته‌یه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا".
مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێده‌چێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان له‌ سووریاوه‌ بگوازینه‌وه‌ بۆ رۆژئاوای عێراق، بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ عێراق و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی ئه‌و ووڵاته‌.
به‌وته‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، هێزه‌كانیان نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازن و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌رجه‌میان بۆ عیراق ده‌گوازرێنه‌وه‌.
دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كشێنێته‌وه‌، ته‌نها هێزێكی كه‌م نه‌بێت له‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی ته‌نه‌ف له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ترامپی كرد و زۆرێك له‌ سێناتۆره‌ دیموكرات و كۆمارییه‌كان دژی ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌یانن.

Paylas: