TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ڕێژەی هێزی سەربازی خۆی لە لەهێستان بۆ ١٠ بەرامبەر زیاد دەکات

سارا
Yazar
📅 20 Kasım 2019 12:21

پەیامی کورد    ...   سەرۆکوەزیرانی لەهێستان لە بڕیاری ئەمریکا بۆ زیاد بوونی ئامادەبوونی سەربازی خۆی لەو ووڵاتە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو هەواڵی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماتئۆش مووراڤیتسکی ، سەرۆکوەزیرانی لەهێستان سێ شەممە١٩ی ٢٠١٩ لە ووتارێکدا لە پەرلەمانی ئەم ووڵاتە ڕایگەیاند : ئەمریکا بڕیاری داوە کە ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە لەهێستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات .

هەروەها ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان ، بەهێزترین هاوپەیمانی ئێمەیە ، و لە سایەی هەوڵەکانی ئاندژی دوودا ، سەرۆککۆمار و وەزیری بەرگری ، بڕیاری دا تاکوو هێزە سەربازییەکانی لە لەهێستان بە ڕیژەی ١٠ بەرامبەر زیاد بکات .

لە ٧ی ئۆکتۆبەر ڕاپۆرتدراوە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە لە ساڵی ٢٠٢٠ گەورەترین گواستنەوەی هێز بۆ ووڵاتانی ئەورووپایی لە ٢٥ ساڵی ڕابردوو ئەنجام بدات .

هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا - نزیکەی ٢٠ هەزار سەرباز - بۆ ووڵاتانی باڵتیک و لەهێستان ڕەوان دەکرێت .

Paylas: