Cîhan
ئەمریكا پرۆسەی كشانەوەی دیپلۆماتەكانی لە ئەفغانستان خێراتر كرد
پەیامی کورد … ئەمریكا پرۆسەی كشانەوەی دیپلۆماتەكانی لە ئەفغانستان خێراتر كرد
بزوتنەوەی تالیبان تەنها 10 كیلۆمەتر لە كابۆلی پایتەختی ئەفغانستانەوە دوورە و ئەمریكاش پرۆسەی كشانەوەی كارمەند و دیپلۆماتەكانی لەو شارە خێراتر كردووە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی تالیبان لە كابۆل چەندین هەلیكۆپتەر لە نێوان باڵیۆزخانەی ئەمریكا و فڕۆكەخانەی ئەو شارە لە جوڵەدان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوكەڵ لەسەر بانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كابۆل هەڵدەستێت و بە پێی وتەی چەند سەرچاوەیەكی سەربازی، ئەوە ئاماژەیە بۆ سوتاندنی بەڵگەنامە نهێنییەكانی ئەو باڵیۆزخانەیە.
تالیبان كە زۆرینەی ولایەتەكانی ئەفغانستانی كۆنتڕۆڵكردووە، لە ئێستادا 10 كیلۆمەتر لە كابۆل دوورە و كەوتنی ئەو شارەش لە ئان و ساتدایە.