TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا خەریکی ئامادەکارییە بۆ شەڕ

سارا
Yazar
📅 29 Ekim 2018 14:18

ڕووسیا بە پێچەوانەی ئەمریکا کە خەریکی ئامادەکارییە بۆ شەڕ ، دەیەوێ لە خۆیی و ووڵاتەکەی بەرگری دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاندرێ بلائۆسۆف ، جێگری سەرۆکی دەزگای کاروباری دژە چەک و کۆنترۆڵی چەکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەم بابەتەی لە دانیشتنی کۆمیتەی ژمارە یەکی کۆمەڵەی گشتی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند .

کۆمیتەی ژمارە یەکی کۆمەڵەی گشتی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەرپرسی پێداچوونەوەیە لە کاروباری دژە چەک و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی ، سەبارەت بە ڕێکەوتننامەی پێشنیارکراوی ڕووسیا لە سەر پەیمانی لە ناو بردنی مووشەک گەلی ناوەکی لە جۆری میانڕەو و کۆتا مەودا وە کە ئەمریکا لێ دەرچووە ، دەنگی نەرێنیاندا .

بلائۆسۆف بە دوای رەتکرانەوەی ڕێکەوتننامە پێشنیارکراوەکەی ڕووسیا دا ووتی : " ماوەی پێش ئێستا ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دانیشتنێکدا ڕایگەیاند کە ڕووسیا بۆ دەست پێکردنی شەڕ ئامادە دەبێت . بەڵێ من سەرەڕاستی دەکەمەوە کە ڕووسیا بۆ شەڕ ئامادە دەبێت " و هەروەها ئاماژەی کرد ڕووسیا بۆ شەڕێک ئامادە دەبێت کە ئەمریکا خەریکە ئامادەکاری بۆ دەکات و دەیەوێت لە خۆی و هەموو بنەما و خاک و نەتەوەکەی خۆی بەرگری بکات .

 

Paylas: