TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا لە بەرامبەر کودەتاکەی سودان پێدانی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی ھەڵپەسارد

Navas Jan
Admin
📅 26 Ekim 2021 13:52

پەیامی کورد … ئەمریکا لە بەرامبەر کودەتاکەی سودان پێدانی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی ھەڵپەسارد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتاکەی سودان، ھەڵپەساردنی پێدانی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی بۆ ئەو وڵاتە راگەیاند.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایز، ھەڵوێستی واشنتۆنی لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتا سەربازییەکەی سودان راگەیاند.

پرایز، ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ھەوڵی کودەتاکەی سودانی نیشاندا و داوای ئەوەی کرد بە زووترین کات بگەڕێنەوە بە حکوومەتێکی کاتی بە سەرکردایەتی ئیدارەیەکی مەدەنی.

نێد پرایز، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وەکو ناڕەزایەتییەک ئەو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکارییەی دەدرا بە سودان ھەڵپەساردووە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێـت بە زووترین کات بەرپرسە مەدەنییەکان ئازاد بکرێن و رایگەیاند لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەن.

پرایز، ئەوەشی دووپات کردەوە کە ئەوانەی کە لە ھەوڵی کودەتاکە تێوەگلاون، لە بەرامبەر ئەم کارەیان بە بەرپرس دادەنرێن و بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی کودەتاکە رەتدەکەنەوە.

Paylas: