Cîhan
ئەمریکا ٣ کۆگای چەکی لە بنکەی سەربازی ئینجەرلیک گواستەوە
ئەمریکا سێ کۆگای چەکی ڕاگواستراو لە بنکەی سەربازی گواستەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی IHAی تورکی، سێ کۆگای چەکی گواستراوی سەر بە هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا بەهۆکاری بەکارنەهاتنی لە بنکەی سەربازی ئینجەرلیک گواسترانەوە.
هاوکات چەند رۆژێک پێش ئێستا راگەیەندرا کە کۆگای چەکی راگواستراو کە بە “ئارماگ-Armag” ناسراوە، لە بنکەکە گواستراوەتەوە.
کۆگاکان بەهۆکاری بەکارنەهاتنی گواستراونەتەوە و ناوچەیەکی تر و هەریەک لە کۆگاکان کێشەکەی ٤٠ تەنە و بە فرۆکەی C-5M ی سەر بە فیرقەی گواستنەوە ئاسمانی بۆ شوێنێکی دیکە گواسترانەوە.