TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا لێدوانەکانی ئەردۆغان بە هۆکاری زیاتری ئاڵۆزی ناوچەکەی دەزانێت

Navas Jan
Admin
📅 19 Mayıs 2021 12:45

پەیامی کورد … ئەمریکا لێدوانەکانی ئەردۆغان بە هۆکاری زیاتری ئاڵۆزی ناوچەکەی دەزانێت

 

ئەمەریکا سەرکۆنەی لێدوانێکی سەرۆکی تورکیا دەکات و بە هۆکاری ئاڵۆزی زیاتری ناوچەکەی دەزانێت.

 

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە توندی سەرکۆنەی لێدوانەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەکات و بەهۆکاری زیاتری ئاڵۆزی ناوچەکەی دەزانێت.

 

ئەمە دوای ئەوەدێت دووشەممەی رابردوو، ئەردۆغان گوتبووی، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، دەستی سووربووە بە خوێن، چونکە چەکی پێشکەوتوو دەداتە تەلئەڤیڤ، ئیسرائیلیشی بە دەوڵەتی تیرۆر ناوبردبوو، کە منداڵان و ژنان دەکوژێت

Paylas: