Cîhan
ئەمریکا; لە هێرشێکی سەربازیدا ١٠ کەس کوژران
پەیامی کورد … ئەمریکا; لە هێرشێکی سەربازیدا ١٠ کەس کوژران
هێرشێکى چەکدارى لە ویلایەتى کۆلۆرادۆى ئەمەریکا کوژرانى ١٠کەسى لێکەوتەوە.
ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، لەهێرشێکى چەکداریدا لە شارى بۆڵدەر لە ولایەتى کۆلۆرادۆى ئەمەریکا ١٠ کەس کوژراون کە یەکیکیان ئەفسەرێکى پۆلیسە.
بە پێى ئەو زانیاریانەى ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردوەتەوە، هێرشبەرکە هێرشى کردوەتە سەر مارکێتێک و تەقەى کردوە، بەهۆیەوە نۆ کەس کوژراون، دواى ئەوەى کە هێزەکانى پۆلیس گەیشتونەتە شوێنى رووداوەکە، تەقەى لە پۆلیسیش کردوە بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژراوە و دواتر هێرشبەرەکە بە بریندارى دەستگیرکراوە.