TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا/ لە مانگێکدا زیاتر لە ٧٠ کەس بە چەک کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 19 Nisan 2021 00:51

پەیامی کورد … ئەمریکا/ لە مانگێکدا زیاتر لە ٧٠ کەس بە چەک کوژراون

 

لە مانگی رابردوودا لە ئاکامی ٤٥ ھێرشی چەکداریدا زیاتر لە ٧٠ کەس له‌ ئه‌مریكا کوژراون.

 

بەپێی ئامارەکانی، دامەزراوەی ئەرشیفی توندوتیژی چەکداری (GVA)، کە لە ئەمریکا بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی تەقەکردن دەکات و ئامارەکان کۆدەکاتەوە، سەرەڕای پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەوا ھێرشە چەکدارییەکان لەو وڵاتە بەردەوام بووە.

 

ھەر بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١وە بۆ ئێستا نزیکەی ١٥٠ ھێرشی چەکداریی بە کۆمەڵ ئەنجامدراوە و لە ماوەی مانگی رابردوودا لە ئەمریکا ٤٥ ھێرشی چەکداریی بەکۆمەڵ تۆامارکراوە. لە ئاکامی ئەم ھێرشانە لانیکەم ٧٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندرابوون.

 

لای خۆیەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە کۆنگرێس کرد کە بڕیاری رێکخستنەکانی سەر سنووردارکردنی کڕینی چەک لە ئەنجوومەنەكە تێبپەرێنن. ھاوکات کۆنگرێسی ئەمریکا-ش، ئاماژە بەوە دەکات کە رێکخستنێکی یاسایی بەم ئاراستەیە زۆر قورسە.

 

Paylas: