Cîhan
ئەمریکا پیلانی لەناوچوونی نیکۆلاس مادۆرۆ لە لایەن ئەو وولاتەوە ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا پیلانی لەناوچوونی نیکۆلاس مادۆرۆ لە لایەن ئەو وولاتەوە ڕەت دەکاتەوە
شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا دەستێوەردان و داڕشتنی پیلانی لەناوبردنی نیکۆلاس مادۆرۆ ، سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێللا ڕەت دەکاتەوە .
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ش هەروەها دەستێوەردانی ئەم ووڵاتە لەم پیلانەدا ڕەت دەکاتەوە
شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا بڵاو کردووەتەوە ووتی ، ئەگەر لە پیلانی لە ناوچوونی حکوومەتەکەی سەرۆککۆماری ڤەنزۆئێللا دەستی هەبوایە ، بەشداری کردنەکەی ئاشکرا و ڕاستەوخۆ و کاریگەر دەبوو .
هەروەها دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەگەر لەمبارەوە هەر نیازێکی هەبوایە ئەوەی نەدەشاردەوە .