ئەمریکا " چەکگەلی کوشتاری بە کۆمەڵ " دەخاتە مەیدانی شەڕەوە
پەیامی کورد ... ئەمریکا " چەکگەلی کوشتاری بە کۆمەڵ " دەخاتە مەیدانی شەڕەوە
ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە بەکارهێنانی مین گەلی دژە نەفەر ئازاد بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسانی کۆمیتەی مافی مرۆڤ و بابەتی مرۆیی کۆمەڵەی پەرلەمانی سازمانی ئەمنییەت و هاوکارییەکانی ئەورووپا لە پەیوەندی لەگەڵ بە هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا نیگەرانی جیددی خۆی دەربڕی .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نیازە بەکارهێنانی مینگەلی دژە کەس ئازاد بکات کە دەوڵەتی ئۆبامابەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکەی قەدەغە کردبوو . کۆمیتەی ناوبراو داوا لە ئەمریکا دەکات لەگەڵ زۆربەی ووڵاتان ببن بە یەک تاکوو قەدەغەکردن تەواوی بەکارهێنان ، بەرهەمهینان و هێشتنەوە و گواستنەوەی مینگەلی دژی نەفەر ئەنجام بدرێت و مۆمکین ببێت .
لە سازمانی ئەمنییەت و هاوکارییەکانی ئەورووپا ووترا " مینگەلی دژە تانک یا دژە نەفەر ، چەکی کوشتاری بە کۆمەڵ هەژمار دەکرێت کە بە زۆری و بە گشتی هۆکاری کوژرانی کەسانی سڤیل دەبێت .
مین گەلی دژە نەفەر بە جۆرێکە کە بۆ گەیاندنی زەر و زیان گەیاندن بە کەسانی پیادەی دوژمن بەکار دەهێنرێت .
مین گەلی دژە نەفەر بە دوو گرووپی سەرەکی دابەش دەکرێت . مین گەلی تەرکێشی ، مین گەلی تەقینەوەیی .
هەروا کە لە ناوی ئەم مین انەدا دیارە ، لە دژی نەفەراتی دوژمن دیزاین و درووست کراوە کە دەتوانێ ببێتە هۆی کۆژران یا خود بریندار بوونی کەسەکان .