Cîhan
ئەمریکا لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا هەڕەشەی لە ئێران کرد
پەیامی کورد... ئەمریکا لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا هەڕەشەی لە ئێران کرد
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشەی سزادانی لە کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند:
سزاکە لەبەر ناردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆ ڕووسیا و ئەم سزایەش وڵاتانی جیهان تێیدا بەشدارن.
هەر شتێکی لەو بابەتە بگوازرێتەوە بۆ ڕووسیا ئێمە سزادانی دەدەین و وڵاتانی دونیاش تێیدا بەشدار دەبن.
ئێمە بەردەوامیش دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە.
تاوتوێی نیگەرانییەکانمان کردووە لەسەر ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا.
هەموو سزاکانمان لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە و هەر مامەڵەیەکی لەو جۆرەش سزای ڕووسیاشی بە دواوە دەبێت.