ئەمریکا لە سەر زیاد کردنی هێزی سەربازی لە ناو خاکی پۆڵەندا لەگەڵ ئەو ووڵاتە لە گفتۆگۆدایە
پەیامی کورد ... ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " ڕایگەیاند : تا ئێستا لەگەڵ پۆڵەندا نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتن بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لەو ووڵاتە.
ئێریک باهۆن، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاند : واشینتۆن چاوەڕێی داوای وەرشۆ دەکات لەبارەی زیادبوونی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا بە هەمیشەیی لەسەر خاکی پۆڵەندای هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناتۆ.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ووڵاتەکەی هەمان ترسی بەرپرسانی وەرشۆی هەیە سەبارەت بە مەترسییەکانی ڕووسیا لە ئەورووپا.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە پۆڵەندا زیاد دەکات.
باهۆن ڕوونیشیکردەوە، "هەر قسەیەک لەم قۆناغەدا سەبارەت بە زیادکردنی ژمارەی هێزەکان یاخود گەیشتن بە ڕێکەوتنێک هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە و نەگەیشتووین بە هیچ ڕێکەوتنێک".