TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا لە سوریا دڕۆنێکی ئێرانی خستە خوارەوە

Navas Jan
Admin
📅 15 Şubat 2023 18:10

پەیامی کورد... ئەمریکا لە سوریا دڕۆنێکی ئێرانی خستە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران کە چاودێری پێگەیەکی سەرەکی نەوتی دەکرد لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا خراوەتە خوارەوە.
تائێستاش لێپرسراوانی ئێران ھیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە نەداوە.

ئەمریکا و ئێران لە سوریا ئۆپراسیۆن بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان ئەنجام دەدەن، ئەمریکا پشتیوانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات و ئێرانیش ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق ھەیە.

Paylas: