TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: ئێمە باڵۆنێکی دیکەمان لە ئالاسکا خستە خوارەوە  دەزانین هی کێیە

سارا
Yazar
📅 11 Şubat 2023 16:43
پەیامی کورد   ... ئەمریکا : ئێمە باڵۆنێکی دیکەمان لە ئالاسکا خستە خوارەوە  دەزانین هی کێیە

جۆن کۆربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند : دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا شوێن پێی تەنێکی بەرزی ئاسمانی ئالاسکای گرتووە و لەناویان بردووە.

ئەم بەرپرسە باڵایەی ئیدارەی بایدن ووتی: دەزانین ئەم تەنە هی کێیە. هەوڵ دەدرێت بۆ گەڕاندنەوەی. جۆ بایدن فەرمانی دا کە ئەو شتە بخرێتە خوارەوە.

Paylas: