ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی تاقیکاری ئەتۆمی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی تاقیکاری ئەتۆمی ڕاگەیاند
دێریۆ والتێر قائیمقامی دەستیاری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کاروباری ئەتۆمی دا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەگەری دەرکردنی فەرمانی پەیوەندیدار لە لایەن سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەوە ئامادیە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تاقیکردنەوەی ئەتۆمی خۆی ئەنجام بدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە DefenseNews ، دێریۆ والتێر ڕایگەیاند لە دۆخێکی وەهادا دەتوانین لە ئەگەری دەرکردنی فەرمانی سەرۆککۆمار بە هۆکاری تەکنیکی و ژێئۆپۆلیتیکی یەوە " تاقیکاری زۆر خێرا بە کەل و پەلی کەمەوە کۆکردنەوەی زانیارییەکان ئەنجام بدەین .
والتێر ووتی : من بیر دەکەمەوە کە ئەمە دەتوانی تا ڕادەیەک خێرا ڕووبدات .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە ئەگەر باس سەبارەت بە تاقیکاریگەلیکی جیددی لەگەڵ کۆکردنەوەی تەواوی داتاکانی زانیاری بێت ، لەوانەیە ئامادەکارییەکانی بۆ ماوەی ساڵان بخایەنێت .
ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە تاکوو ئێستا تاقیکاری ئەتۆمی ئەنجام نەداوە و هەروەها بە بەکار هێنانی زەخیرەکانی خۆی ، کڵاوەگەلی پلۆتۆنیۆمی نوێی بۆ چەکگەلی ئەتۆمی بەرهەم نەهێناوە .