ئەمریکا ئامادەکاری بەرفراوان لە ئەورووپا دەکات بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا
پەیامی کورد ... ئامادەکاری بەرفراوانی سەربازی ئەورووپا لە ڕێگای ئەمریکاوە بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا
ویلایەتەیەکگرتووەکان دەیەوێ تاکوو کەل و پەلی جەنگی زرێهی چەند کارەی خۆی لە ئەورووپا بۆ بەرنگاربوونەوەی ڕووسیا جێگیر بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی فاکس نیوز ، ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، کەل و پەلی جەنگی زرێهی بە سیستەمی بێ سەرنشین ، لەیزەری و سیستەمی بەرگری دژە مووشەکی خۆی لە ئەورووپا جێگیر دەکات .
واچاوەڕەوان دەکرێت کە تا ساڵی ٢٠٢٠ جێ بە جێ کردنی ئەم کەل و پەلە جەنگییە زرێهییە لە ئەورووپا بە کۆتایی بگات .
بڕیار وایە کە زرێپۆشی جەنگییەکە بە ناوی ئێستریکێر " Stryker " ، لەگەڵ مووشەکگەلی مەودا کورت ی Hellfire و Stinger ، سیستەمی دژە مووشەکی ژائۆلین ، فڕۆکەگەلی بێ سەرنشین شەریک ٢ و هەروەها لەیزەری ٥ کیلۆواتی کە توانای لەناوبردنی کەل و پەلی گواستنەوەی بێ سەرنشینە مۆجەهەز بکرێت .بە پێی ڕاپۆرتێک لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەمریکی " ڕائد " بە هۆی " هەوڵە خراپەکارانەکانی ڕووسیا لە ئەورووپا " وا بڕیار دراوە کە کەل و پەلی جەنگی زرێهی ئێستریکێر لە ئەورووپا جێگیر بکرێت .