TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا : ئامانجی ئێمە لە عێراق و لۆبنان بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران و حێزبۆڵلا یە

سارا
Yazar
📅 24 Eylül 2020 23:27

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا  : ئامانجی ئێمە لە عێراق و لۆبنان بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئێران و حێزبۆڵلا یە ئامانجی لە ئامادەبوونی 

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامانجی لە ئامادەبوونی سەربازی ووڵاتەکەی لە عێراق و پشتیوانی لە ئەرتەشی لۆبنانی بە ڕێزە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ " ڕەخنە کردنی ئێران و تێرۆریسمی حێزبۆڵلا " ناو برد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ل ەالحرە ئەمریکا و بنکەی میدیایی " العین نیووز " ئیمارات " دەیڤید هیل " جێگری کاروباری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ " پێنجشەممە " لە ووتارێکدا لە مەجلیسی سنای ئەم ووڵات ، بەیاناتی زۆری لە دژی ئێران خستووەتە ڕوو وسیاسەتەکانی ووڵاتەکەی لە هەندێک لە ووڵاتانی ناوچەکەی ئاماژە پێداوە .

هیل لە ووتەکانی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە گرووپگەلی میلیشیایی سەربازی بن پاڵپشتی و پشتەوانی ئێران ل ەزۆرێک لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، نە تەنیا لە ووڵاتانی شوێنی جیگیر بوونی خۆی بەڵکوو لە سەرتاسەری ئەم ناوچەیە فەساد و تێرۆرسیم بڵاودەکاتەوە و پەرەی پیدەدات ، جەختی کردەوە کە " ئەمریکا بە سیاسەتی گەمارۆوەکانی خۆی ل ەدژی ئێران تا کاتی گۆڕانکاری ڕەفتارەکانی تاران " بەردەوامی دەبێت و ووڵاتانی عەرەبی کەنارەی کەنداوی فارس یشی وەکوو شەریک و هاوپەیمانانی گرینگی ووڵاتەکەی لە " شەڕ دژی تێرۆریسم و کەم کردنەوە نفووز و دەستڕۆیشتوویی ئێران ناو برد .

جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ لۆبنان یش جەختی کردەوە کە واشینتۆن تەنیا کاتێک ئامادەی خستنە ڕووی یارمەتی بەم ووڵاتەیە کە ڕابەرانی سیاسی ئەو پابەندی ڕێڕەوی گۆڕانکارییەکان بێت و هاوکات یش لە نفووزی خۆی بۆ جەزای هاوکارانی حێزبۆڵلا کەڵک وەرگرتووە .

Paylas: