TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەکرد

Navas Jan
Admin
📅 15 Haziran 2023 16:10

پەیامی کورد... ئەمریکا ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەکرد


ئەمریکا بە پاساوی “چالاکییە نائەمنییەکانی” فڕۆکەکانی ڕووسیا لە ناوچەکە، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٢٢ی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەکردووە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هاتووە: “لە بەرامبەر زیادبوونی هەڵسوکەوتی نا ئەمنییانەی فڕۆکەکانی ڕووسیا لە ناوچەکە، هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا وەک بەشێک لە توانا و پشتیوانی بەرفراوان ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٢٢ی بۆ ناوچەی ئەرکداری فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەکردووە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە وتەکانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا، جەنەراڵ مایکڵ کوریللا دراوە کە وتوویەتی: “چالاکییە نائەمنییەکانی ڕووسیا ناپیشەییانەن و لە چالاکییەکانی هێزێکی ئاسمانی پیشەییانە ناوەشێنەوە، بەردەوام پێشێلکارییەکانی ڕووسیا دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان”.

Paylas: