TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ڕژیمی سووریا ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 20 Ağustos 2020 20:26

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ڕژیمی سووریا ڕاگەیاند .

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند گەمارۆگەلیکی نوێی لە دژی هەندێک کەسی نزیک بە بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریا و پاڵپشتیکەرانی دەوڵەتەکەی ئەو پەسەند کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی هەندێک لە کەسە نزیکەکانی " بەشار ئەسەد " سەرۆککۆماری سووریا و پاڵپشتیکەرانی دەوڵەتەکەی ئەو پەسەند کردووە .

ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : هاودەستەکانی سەرۆککۆماری سووریا و دەفتەری سەرۆککۆماری سووریا و حزبی بەعث ی سووریا لە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەم ووڵاتەدا دانران .

خەزێنەداری ئەمریکا هەروەها پاڵپشتکەرانی دەوڵەتی سووریا و فەرماندەکانی سەربازی سووریای لەم لیستەیەدا پەسەند کردووە .

کەناڵی العربیە لەمبارەیەوە نووسی : " یاسر ئیبراهیم " دەستیاری سەرۆککۆماری سووریا و " لۆنا الشبل " ڕاوێژکاری میدیایی بەشار ئەسەد و " موحەمەد عەممار ئەلساعاتی " یەکێک لە بەرپرسانی حزبی بەعث لەو کەسانەیە کە لە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەمریکا دا دانراوە .

Paylas: