TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا گەمارۆگەلێکی نوێی لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران دا پەسەند کرد

سارا
Yazar
📅 10 Aralık 2022 06:02
پەیامی کورد   ...  ئەمریکا گەمارۆگەلێکی نوێی لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران دا پەسەند کرد

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند تۆڕێکی کە بە دەوردانەوەی گەمارۆگەلی نەوتی سەپێندراو لە دژی ئێران میلیۆنان دۆلار پارەی بۆ هێزەکانی سوپای قودس بەرهەم هێناوە خستووەتە لیستەی ڕەشی خۆیەوە .

ئەم وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند ئەم تۆڕە ناوبراوە لە ژێر ڕابەرایەتی تاجیرێکی توکی بە ناوی " سیتکی ئایان " چالاکییان کردووە .

هەموو کەسە گەمارۆدراوەکان هاووڵاتی تورکیان . هەروەها لە نێوان ٢٦ کۆمپانیای ئاماژەپێکراو ٢٣ کۆمپانیا لە تورکیان .

Paylas: