TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا مۆڵەتی کڕینی گازی ئێرانی بۆ عێراق درێژ کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 24 Eylül 2020 15:10

پەیامی کورد ... ئەمریکا مۆڵەتی کڕینی گازی ئێرانی بۆ عێراق درێژ کردەوە

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی تر بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژی دیکە عێراقی بوارد لە سزاکانی خۆی بەسەر ئێراندا و بەغدا دەتوانێت گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریک لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩وە چەند جارێک عێراقی بواردووە لە سزاکانی سەر ئێران و بەغدای سەرپشک کردووە لە کڕینی گازی ئێرانی، کە زۆر پێویستی پێیەتی .

 

ئەو مۆڵەت و ڕێگە پێدانەی ئەمریکا بۆ عێراق مەرجدار کراوە بەوەی کە نابێت داهاتی ئەو گاز و وزەیەی لە تارانی دەکڕێت بە دۆلار بیداتەوە بە ئێران.

Paylas: