TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا: مووشەکەکان ئامانجی خۆیان پێکاوە

نەهرۆ
Editor
📅 14 Nisan 2018 18:51

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئەو ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەی لەدژی چەند شوێنێکی گرنگی ڕژێمی سوریا ئەنجامیداوە، ئامانجی خۆیان پێکاوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، کە هیچ هەماهەنگیـیەک لەگەڵ ڕوسیا لە بارەی بۆردومانەکانەوە نەکراوەو تەنیا لە ڕێڕەوی فڕۆکە و مووشەکەکان ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئەوەی لەئاسماندا لەگەڵ فڕۆکەکانی ڕوسیا پـێکدادان ڕوونەدات.

ئاشکراشکراوە، کە لەهێرشەکاندا کارگەیەکی دروستکردنی گازی سارین لەحومس و ناوەندێکی توێژینەوەی چەکی کیمیایی لە دیمەشق کراونەتە ئامانج و وێران کراون.

هێما بەوەشکراوە، کە ئەو بڕە تەقەمەنیـیەی لەئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ (١٤)ی نیسان (٢٠١٨) بەکارهاتبوو، دوو هێندەی ئەو تەقەمەنیـیانە بووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی ساڵی ڕابردوودا بەکارهاتبوو.

Paylas: