TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا نەخشەی چالاکییەکانی هێزی دەریایی ڕووسیای لە سەرتاسەری جیهان بڵاو کردەوە

سارا
Yazar
📅 12 Şubat 2020 20:37

پەیامی کورد    ...    ئەمریکا نەخشەی چالاکییەکانی هێزی دەریایی ڕووسیای لە سەرتاسەری جیهان بڵاو کردەوە

ڕەشنووسی بوودجەی پێنتاگۆن بۆ ساڵی ٢٠٢١ هەڵگری نەخشەیەکە کە ناوچەگەلێک لە زەریاکان نیشان دەدات کە ڕووسیا و چین لەو ناوچانە، چالاکی دەریایی یان هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە پۆرتاڵی the drive ڕەشنووسی بوودجەی پێنتاگۆن لە ساڵی ٢٠٢١ نەخشەیەکی بڵاو کردەوە کە مۆسکۆ  لەوێ هیزە دەریاییەکانی ڕووسیا بە تایبەتی لە نزیکی کەنارئاوەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکای باکوور ، لە دەریای کارائیب ، لە زەریای ئەتڵەسی باکوور ، لە دەریای مەدیتەرانە و قۆتبی باکوور بوونیان هەیە بڵاو کردەوە .

لەم بڵاکراوەیەدا ، چالاکی بەهێزی ، هیزی دەریایی چین لە ڕۆژئاوا دەوری ڕووسیای بڵاو کردەوە .

لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ ، کۆمپانیای تەلەفزیۆنی و ڕادیۆیی " ئێن ئار کەی " بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە لە ڕێگای دام و دەزگاکانی نەروێژی ، ڕاپۆرتی دا کە لە ماوەی چەند ڕۆژدا لانیکەم ٨ ژێردەریایی ئەتۆمی ڕووسیا بنکەگەلی جێگیری لە شبە جەزیرەی کۆلسک لە ڕووسیا ی بە جێ هێشتووە ، ئامانج لەمکارە هەوڵدان بووە بۆ نزیک بوونەوە بە ئاوگەلی زەریای ئەتڵەسی باکووری یە .

Paylas: