ئەمریکا: ناردنی هێز بۆ ئەورووپا بۆ شەڕکردن نییە دژی ڕووسیا
پەیامی کورد... ئەمریکا: ناردنی هێز بۆ ئەورووپا بۆ شەڕکردن نییە دژی ڕووسیا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئامانجی ناردنی هێزەکانیان بۆ ئەورووپا بۆ شەڕکردن نییە لە ئۆکراینا دژی ڕووسیا و بۆ پاراستنی خاکی وڵاتانی ئەندامە لە ناتۆ.
جێک سالیڤان ڕاوێژکار ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە کەناڵی فۆکس نیووزی وڵاتەکەی وتووە، چەندین جار جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکەی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ناردنی سەرباز بۆ وڵاتانی ئەورووپا بۆ شەڕی دژی ڕووسیا نییە لە ئۆکراینا.
ڕوونیشی کردووەتەوە، بەڵکوو بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانیانە لە ناتۆ چونکە بەڵێن لە نێوانیاندا هەیە، وەک وڵاتەکانی پۆڵەندا و ڕۆمانیا و دەوڵەتانی بەڵتیق، گرژی سەربازی لە هەر کاتێکدا بێت لە ئۆکراینا ڕوو دەدات ڕووسیا هێزی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی گەورە بڵاوە پێکردووە، ئەوانیش لە هەوڵی جدیدان بۆ ئامادەکردنی وەڵامدانەوەیەکی گونجاو.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاری داوە ٣ هەزار سەربازی تر بنێرێتە وڵاتانی ئەورووپا کە ئەندامن لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ.